کانونی یه‌که‌م 09, 2022 12:43 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی هەژدەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی وڵاتانی ئیسلامی بە پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران

هەژدەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی «ئیسلام،دادپەروەری و هاوسەنگی، بنەما ئیلاهییەکان و ڕێکمەندیی جیهانی» بە خوێندنەوەی پەیامی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە مۆسکۆ دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە هەژدەهەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی «ئیسلام،دادپەروەری وهاوسەنگی،بنەما ئیلاهییەکان وڕێکمەندیی جیهانی»کە بەبۆنەی هەزاروسەد ساڵەی هاتنی ئیسلام بۆ ڕووسیا بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە ١٥٠ کەس زاناو پیاوانی ئایینی و بیرمەندانی موسڵمانی سوننە و شیعەی 40 وڵاتی ئیسلامی ئامادەن.

حوجەتولئیسلام «ئەبولقاسم دۆڵابی»، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، لە سەرەتای ئەم دیدارە ئیسلامییەدا، پەیامی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی"» سەرۆک کۆماری ئێرانی بۆ بەشدارانی ئەم کۆبوونەوە نێودەوڵەتییە خوێندەوە.

لە بەشێکی پەیامی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دا هاتووە: ئایینی ئیسلام لە سەردەمێکدا لە مێژووی ئەم دونیایەدا دەرکەوت، کە ڕەشایی و تاریکایی جەهل و چەوساندنەوە، گەندەڵی و چەواشەکاری تەنگی بە ژیانی مرۆڤ ھەڵچنی بوو، پێغەمبەری ئیسلام، ئەم نمونەیەی ڕۆحانیەت و ئەخلاق، خەزنەی ئارامی و ئاسایشی بۆ مرۆڤایەتی بە دیاری هێنا و ڕێگەی خۆشگوزەرانی و ڕێنمایی بۆ مرۆڤەکان کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دا هاتووە: هەروەک لە مێژوودا بەڵگەی لەسەرە، ڕووسیا لە ڕیزی یەکەم ناوەندەکانی بوونی ئیسلام لە سەرزەوییە دوورەکاندا دێتە ئەژمارو موسڵمانانی ئێرانیش شانازی بەوە دەکەن کە شاری مێژوویی دەربەند کە ناوەندی تێکەڵاوی یەکانگیر بوونی کولتوری ڕووسی و ئێرانی و ئیسلامییە، یەکەم بوارگەو چڕگەی ئامادە بوونی موسڵمانانە لەم سەرزەوینە پان و بەرینەدا.

کۆنفرانسی دوو ڕۆژەی «ئیسلام،دادپەروەری وهاوسەنگی،بنەما ئیلاهییەکان وڕێکمەندیی جیهانی» بە بەشداریی فەرمانگەی موفتییەکانی ڕووسیا، کۆمەڵگەی ئەلمستەفا ئەلعالەمیە، ڕێکخراوی دیانەتی تورکیا، ڕێکخراوە ئایینیەکانی سوننە و شیعەی ڕووسیا بەڕێوە دەچێت و لە میانەی دا نوێنەرانی ئایینیی وڵاتانی بەشدار بۆچوونەکانیان لەبارەی ڕێگاکان بەهێزکردنی یەکێتی و دادپەروەری و ئاشتی و برایەتی لە نێوان موسڵماناندا ئاراستە دەکەن.

سەرپەیڤ