کانونی یه‌که‌م 18, 2022 23:47 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ڕۆڵی ژنانی موسڵمان لە هیندستان

کۆنفرانسی نێونەتەوەیی تایبەت بە ڕۆڵی ژنانی موسڵمان لە سەردەمی هاوچەرخدا لە نیودلهیی پایتەختی هیندستان بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە نیودلهیەوە، لە کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پەیوەست بە ڕۆڵی ژنانی موسڵمان لە سەردەمی هاوچەرخدا، کە لە سەر دەستی یانەی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نیودلهی بەڕێوەبرا، کۆمەڵێک لە ئافرەتانی مامۆستا، ھونەرمەندو لێکۆڵەری ئێرانی و هیندی پێگە و ڕۆڵی ژنانی موسڵمانیان لێکدایەوە.

لەم دیدارەدا بەڕێوبەری گشتیی کاروباری نێودەوڵەتیی یاریدەریەتی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئافرەتان و بنەماڵە ، وێڕای شی کردنەوەی دەستکەوت و سەرکەوتنی ژنان و کچانی ئێرانی لە بوارە جیاجیاکانی زانستی، وەرزشی، فەرهەنگی، هونەری، کۆمەڵایەتی و ئابووریی لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی، باسی پەرەسەندنی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی بەستێنی پێویست بۆ پێشکەوتن و گەشەی جێگەوپلەی ئافرەتانی لە ئێراندا کرد.

ھەر لە دیدارەکەدا یەکێک لە لێکۆڵەرە موسڵمانە هیندییەکان حەزرەتی زەهرا (س)ی وەک نمونەو سەرچەشنێکی چالاکییەکانی ژنان لە کاروباری جۆراوجۆری کۆمەڵگا بۆ هەموو سەردەمێک وەسف کرد و جەختی لەسەر پەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی ئەو حەزرەتە کردەوە.

سەرپەیڤ