داخوازیی قەدیرۆف لە موسڵمانانی جیهان سەبارەت بە یەکگرتنی دژی ناتۆ
سەرۆکی چیچان داوای لە موسڵمانانی جیهان کرد بە "هەوڵە هاوبەشەکانیان" دژی ناتۆ یەکبگرن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، «ڕەمەزان قەدیرۆف» سەرۆکی چیچان لە تەلەگرامێکدا نووسیویەتی: لە ماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا و ئەوروپا دەیان شەڕ و کودەتای سەربازی و هێرشیان ڕێکخستووە و بە ملیۆنان هاوڵاتیی مەدەنی بوونەتە قوربانی ئەو شەڕانە.
کادیرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا ناتۆ هەڕەشەیەکی ترسناکتر دروست دەکات و هەموو ئەو بەها ئەخلاقییانە لەناو دەبات کە خەڵکی هەموو وڵاتان لە ماوەی تەمەنیاندا دروستیان کردووە.
«قەدیرۆف» ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا ناتۆ هەڕەشەیەکی ترسناکتر دروست دەکات و هەموو ئەو بەها ئەخلاقییانە لەناو دەبات کە خەڵکی هەموو وڵاتان لە ماوەی تەمەنیاندا دروستیان کردووە.
دووپاتیشی کردووەتەوە کە: سامان و چەکەکانی ناتۆ بە بەراورد لەگەڵ هاوپشتی و ئیرادە و ئیمانی ئێمە هیچ نین.
سەرۆکی چیچان ئاماژەی بەوەش داوە کە: هاوپەیمانیی سەربازیی ناتۆ هەڕەشە لە بوونی هەموو جیهان دەکات، بەڵام ڕووسیا بە پێچەوانەی خەیاڵی ڕۆژئاوا، ئەم شەیتانەی ڕووبەڕووی کێشە کردووەتەوەو بێ گومان بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت.
لە کۆتاییدا «ڕەمەزان قەدیرۆف» ڕوونیشی کردووەتەوە کە: داوا لە هەموو موسڵمانان دەکەم لەگەڵ براکانیان لە یەک لادا بوەستن و پێکەوە دژی دوژمنی هاوبەش شەڕ بکەن چونکە ناتۆ بەم زووانە نیشتیمانەکەیان وێران دەکات.