کانونی یه‌که‌م 21, 2022 23:45 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی مانگرتنی کرێکارانی هێڵی ئاسنی فەرەنسا لە جەژنی کریسمەس دا

مانگرتنی کارمەندان و کرێکارانی هێڵی شەمەندەفەری نێوشارو نێوان شاری فەرەنسا لە ڕۆژانی جەژنی کریسمەس دا، ھەر لە ئێستاوە گەشتەکانی پەیوەست بەم ڕۆژانەی پەک پێ خستووە.

کرێکارانی هێڵی ئاسنی فەرەنسا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کەمبوونی موچەوحەقدەستەکانیان مانیان گرتووە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی ھەولدەریی ئەنادۆڵ،یەکێتی پشکنەران و سەرپەرشتیارانی هێڵی ئاسن لە فەرەنسا (SNCF) بەیاننامەیەکی لە ماڵپەڕی خۆیدا بڵاوکردەوە و تیای دا ڕایگەیاند: لە ئەگەری بەردەوامبوونی مانگرتنەکان ، ڕەنگە نزیکەی ٢٠٠ هەزار بلیتی گەشتی شەمەندەفەر لە ڕۆژانی پشووی کریسمەس دا هەڵبوەشێنرێتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەندیکای کرێکارانی هێڵی ئاسنی فەرەنسا، کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی شەمەندەفەر تا ئێستا دوو لەسەر سێی گەشتەکانیان هەڵوەشاندووەتەوە.

ئامارە فەرمییەکان کە لە لایەن سەندیکاکانی کرێکارانەوە بڵاوکراونەتەوە، وا دەردەخەن کە سێ هەزار و ٥٠٠ کرێکاری هێڵی ئاسنی فەرەنسی تا ئێستا لە سەر مانگرتنەکانیان بەردەوامن.

پێنجشەممەی ڕابردووش،کرێکارانی ڕێگای ئاسنی فەرەنسی دەستیان دایەمانگرت و بڕیارە ئەم مانگرتنەیان لە ڕۆژانی پشووی کریسمەسیش دا بەردەوام بێت.

سەرپەیڤ