کانونی یه‌که‌م 24, 2022 20:07 Asia/Tehran
  • درکێندرانی ھەوڵی وەلانانی ترەمپ لەنێو کابینەکەیدا دوای هێرشکردنە سەر کۆنگرێس

وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی دوای هێرشەکەی سەر کۆنگرێس لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١، بەشێک لە ئەندامانی کابینەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا داوای دوورخرانەوەی «دۆناڵد ترەمپ» لە دەستەڵاتیان کردبوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، «مایک پۆمپێئۆ»، وەزیری دەرەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، شەوی شەممەی ڕابردوو بە لیژنەی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ٦ی  ژانویەی وتی: «یوجین سکالیا» وەزیری کار لەبارەی هەوڵدان بۆ ناچارکردنی «دۆناڵد ترەمپ» بۆ دەست لەکار کێشانەوە لێی نزیک بووەتەوە.

پێشتریش، لە ڕاپۆرتی کۆتاییدا، لیژنەی هەڵبژێردراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ٦ی  ژانویەی ئەمەریکا، پێنجشەممەی ڕابردوو، ترەمپی بە تێوەگلان لە پیلانێکی فرەبەش بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی یاسایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٠ تۆمەتبار کردو داوای لە کۆنگرێس کرد ڕێگری لە کاندیدبوونەکەی بکات بۆ ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٤ی ئەم وڵاتە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەکە، لە نێوان هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەر و ئاژاوەگێڕییەکانی ٦ی ژانویە، «دۆناڵد ترەمپ» و دەست وپێوەندەکانی لانیکەم ٢٠٠ هەوڵی ئاشکرایان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ویلایەتەکان ئەنجام داوە.

سەرپەیڤ