کانونی یه‌که‌م 26, 2022 14:29 Asia/Tehran
  • جەختی مەکرۆن لە سەر کەم کرانەوەی ڕادەی پێوەبەسترانی ئەورووپا بە ئەمریکا

مەکرۆن : ئەوروپا دەبێ ڕۆڵێکی لێبڕاوانەتر لە ناتۆدا بگێڕێت و وێڕای کەم کردنەوەی ڕادەی پێوەبەسترانی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاستی تواناکانی بەرگریی خۆی بەرزتر کاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ، «ئیمانوئێل ماکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی، دوای بەشداریکردنی لە "کۆنفرانسی هاوبەشی و هاوکاریی بەغدا" لە ئۆردۆن، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.

مەکرۆن ڕایگەیاند : ئەوروپا دەبێ ڕۆڵێکی لێبڕاوانەتر لە ناتۆدا بگێڕێت و وێڕای کەم کردنەوەی ڕادەی پێوەبەسترانی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئاستی تواناکانی بەرگریی خۆی بەرزتر کاتەوە.

سەرۆکی فەرەنسا وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە ئەوروپایەکی بەهێز لە ناتۆدا دەتوانێت بەبێ ئەوەی پشت بەو هاوپەیمانییە ببەستێت ھەنگاوی خۆی ھەڵگرێت، وتیشی: هاوپەیمانی شتێک نییە کە پێویست بێت پشتی پێ ببەسترێت. شتێکە کە دەبێت هەڵ ببژێردرێت و ھاوکاریی لەگەڵ بکرێت. پێویستە سەرلەنوێ بە خۆبژێریی ستراتیژیای خۆماندا بچینەوە.

«ئیمانوئێل مەکرۆن» ھەروەھا وێڕای  ئاماژە کردن بەوەی  کە پێویستە ئەوروپا بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا توانای بەرگریی خۆی پەرەپێبدات و ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەتر لە ناتۆدا بگرێتە ئەستۆ، وتیشی: ئەوروپا دەبێ سەربەخۆیی زیاتر لە بواری بەهرە و تواناکانی تەکنەلۆژیاو بەرگری بەدەست بهێنێت.

سەرۆکی فەرەنسا جەختی لەوەش کردەوە کە هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی توانای بەرگری ئەوروپا وەک بژاردەیەک بۆ ناتۆ نابینێت.

سەرپەیڤ