کانونی دوھەم 10, 2023 23:36 Asia/Tehran
  • درێژەی ھەڵوێستی دەستوەردەرانەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە شەڕی ئۆکرانیا

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە درێژەی سیاسەتەکانی دەستوەردەرانەی ئەم وڵاتە لە شەڕی ئۆکرانیا، بە بیانووی شەڕ بەڵێنی دا چەکی زیاتر بۆ ئەم وڵاتە بنێرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فرانس پرێس، «ئانالینا بایربۆک» وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەڵێنی داوە بە بیانووی شەڕ لەم وڵاتەدا چەکی زیاتر بۆ ئۆکرانیا بنێرێت و پاڵپشتیی ئۆکرانیا بکات بۆ چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا.

شەڕی ئۆکرانیا بە هەموو دەرئەنجامە سیاسی و سەربازی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و تەنانەت کولتوورییە بەرفراوانەکانییەوە لە یانزە مانگی بەسەردا تێپەڕیوەو تا ئێستاش وڵاتانی ڕۆژئاوا چەک بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.

ڕووسیا گەلێک جار ڕایگەیاندووە، ناردنی چەکی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا تەنیا دەبێتە هۆی درێژکردنەوەی ململانێکانی ئەم وڵاتە و دەرئەنجامە پێشبینی نەکراوەکانی .

سەرپەیڤ