کانونی دوھەم 11, 2023 12:18 Asia/Tehran
  • دوایین پاشای یۆنان ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد

شەوی چوارشەممە «کۆنستانتینی دووھەم» کە دوا پاشای یۆنان بوو، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «کۆنستانتینی دووھەم» لە ساڵی ١٩٦٤ دوای لە دنیا دەرچوونی باوکی بوو بە پاشا، بەڵام دوای سێ ساڵ (١٩٦٧) ناچار بوو وڵات بەجێبهێڵێت و سوپای یۆنان دەسەڵاتی گرتە دەست.

 ناوبراو ٤٠ ساڵ لە دەربەدەریدا ژیاوە و لە ساڵی ٢٠١٣ لە ئینگلتەرا گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی و تا کۆتایی تەمەنی لە نیمچە دورگەی «پێلۆپۆنێس» ژیانی داوەتە سەر.

«کۆنستانتینی دووھەم» شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد.

سەرپەیڤ