کانونی دوھەم 16, 2023 06:59 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی ئولیانۆف لەسەر پێویستیی یەکلایی بوونەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا

«میخائیل ئولیانۆف، نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان جەختی لە سەر پێویستیی یەکلایی بوونەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا کردەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فارس، «میخائیل ئولیانۆف» ڕۆژی یەکشەممە لە توییتێکدا نووسی: باشترین ڕێگە بۆ پێشگرتن بە ڕەوتە نەرێنییەکان لە ناوچەکەدا، یەکلایی بوونەوەی دانوستانەکانی ڤیەننا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجامە.

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤییەنا وتیشی: پێشکەوتن لەم بوارەدا دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکان و ڕێگە خۆشکەربێت بۆ پەرەسەندنی دیالۆگ سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە.

ئولیانۆف ئاماژەی بەوەش دا کە، لەوە ئەچێت وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئەم پرسە ئامادە نەبن.

ئەزمونی چەندین مانگ دانوستان لە ڤیەننا ئەوەی سەلماندووە کە کۆشکی سپی بە هۆی کێشە ناوخۆییەکان و گوشارەکانی ڕژێمی زایۆنی دەسەڵاتی بڕیاردانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نییە و لەم ڕوانگەیەوە پەنای بۆ تاکتیکی تاوانبارکردن و دانانی وادەی ساختە لە دژی ئێران بردووە.

سەرپەیڤ