کانونی دوھەم 20, 2023 07:26 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئه‌ڵمانیا کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند

پەرلەمانی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌کۆی ده‌نگ تاوانه‌کانی داعشی له‌ عێراق دژ به‌ ئێزێدییه‌کان بە جینۆساید ناساند.

به‌پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیوز، پەرلەمانی ئه‌ڵمانیا دوای دانیشتنێک له‌ باره‌ی دۆسیه‌ی ئێزێدییه‌کانه‌وه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، "پاش لێکۆڵینه‌وه‌کانی تیمه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان، ئەوە ڕوون بووه‌وه‌ که‌ ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزێدییه‌کانی باکوری رۆژئاوای عێراق ئه‌نجامیان داوە جینۆساید بووە.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ «ماکس لوکس» ئه‌ندامی پارتی سه‌وز-ی ئه‌ڵمانیا، له‌باره‌ی تاوانه‌کانی چه‌کدارانی داعش دژ به‌ ئێزێدییه‌کانی عێراق له‌ ساڵی 2014 رایگه‌یاند، "داننان به‌ جینۆسایدی ئێزێدییه‌کان هه‌نگاوێکی گرنگه‌ له‌ پێناو که‌مێک ساڕێژکردنی ئه‌و زه‌بر و زه‌نگه‌ی که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدییه‌کان له‌ عێراق روبه‌ڕوی بوونه‌وه‌.  

وتیشی، : ژیانێکی سه‌لامه‌ت و ئارام و دوور له‌ زۆره‌ ملێ و مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوکێ،  ده‌بێ ئاواتی ھەموومان بێت و بۆ کۆمه‌ڵگای ئێزییه‌دیه‌کانی عێراقی بخوازین.

سەرپەیڤ