کانونی دوھەم 20, 2023 12:42 Asia/Tehran
  • داکەوتنی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە نیویۆرک

کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە «وێستچێستەر»ی نیویۆرک دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی "پیکس"، بە قسەی بەرپرسانی ئیدارەی فڕۆکەوانیی ئەمریکا، ئەم فڕۆکە تاکە بزوێنەرە لە فڕۆکەخانەی «جۆن ئێف کێنێدیەوە» بەرەو فڕۆکەخانەی «کویاهۆگا» لە ویلایەتی «ئۆهایۆ» دەڕۆیشت کە لە شاری «وێستچێستەر» کەوتە خوارەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەرپرسان، بزوێنەری فڕۆکەکە لە کاتی گەشتەکەدا کێشەی هەبووە، دوابەدوای پەیوەندیی فڕۆکەوانەکە، ئەم فڕۆکە تاک بزوێنەرە لە ڕادار ون بووە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە فریاگوزاران دوای چەند کاتژمێرێک لە گەڕان پاشماوەی فڕۆکەکەیان لەگەڵ تەرمی دوو سەرنشینەکەی دۆزیوەتەوە .

تا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکی باسێکی تێروتەسەلیان لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لە ویلایەتی «وێستچێستەر»ی نیویۆرک نەکردووە و ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە ئەنجام دەگرێت.

سەرپەیڤ