«شی جین پینگ» بوو بە جێگری سەرۆکی چواردەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین
«شی جین پینگ» سەرۆک کۆماری چین لە یەکەمین کۆبوونەوەی چواردەهەمین کۆنگرەی جەماوەریی پارێزگای «جیانگ سو» بە کۆی دەنگەوە وەکو جێگری چواردەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەگێڕانەوە لە شینهوا،هەڵبژێردرانی «شی جین پینگ» بە کۆی دەنگەوە وەک جێگری سەرۆکی چواردەهەمین کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین، نیشانەی متمانەی ڕاستەقینەی زیاتر لە یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن چینی بە هەموو نەتەوەکانیەوە بەرامبەر بە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەیە لە ئاراستەی ھەوڵدان بۆ گەییشتن بە داهاتوویەکی گەشتر.
سەرۆکی چین لە نێو ئەو 144 نوێنەرەدا بوو کە لە کۆنگرەی پارێزگاکەدا بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی گەل هەڵبژێردران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نوێنەرانی کۆنگرەی پارێزگاکانی چین دەڵێن، هەڵبژاردنی «شی جین پینگ» گوزارشت لە ئیرادەی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیست دەکات بۆ پێشخستنی ستراتیژییە گرنگەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی.