کانونی دوھەم 29, 2023 08:05 Asia/Tehran
  • دۆناڵد ترەمپ هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دەست پێ کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دوای دوو مانگ لە ڕاگەیاندنی بڕیاری دووبارە کاندیدبوونی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە لە «نیو هامپشایر» هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دەست پێ کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ترەمپ لەنێو سەرکردەکانی پارتی کۆماری خوازدا وتی: دەست بە کارەکانمان دەکەین. من لە «نیو هامپشایر»ەوە وەک کاندیدێکی سەرۆکایەتی دەست بە کارەکەم دەکەم.

ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە: من لە ڕابردوو شێلگیرترم و ئێستا زیاتر لە جاران پابەندم.

ڕۆژنامەی واشێنگتۆن پۆست، لەوتارێکدا وێڕای ئاماژەکردن بە ئەگەری بەشداریی ڕەخنەگران و لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ لە ململانێی دیاریکردنی کاندیدی پارتی کۆماری خوازان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤، «ڕۆن دۆسانتیس» پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدای وەک ڕکابەری سەرەکیی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ناساند.

«ڕۆن دۆسانتیس» لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی ٢٠٢٢دا بە ئاسانی سەرکەوتنی بەدەست هێناو لە ئێستادا تاکە کاندیدی کۆمارییەکانە کە لە ڕاپرسییەکاندا لە ترەمپ وەپێش کەوتووەو بووەتە ھۆی توڕە بوونی.

سەرپەیڤ