شوبات 04, 2023 10:26 Asia/Tehran
  • سەپێندرانی بایکۆتی نوێی ئەمریکا بەسەر بەرنامەی خۆفڕەکانی ئێران

وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەر ترس و تۆقانی لە کنەوتوانایی خۆفڕەکانی ئێران، بایکۆتی نوێی بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران و بە دیاری کراوی بەرنامەی خۆفڕەکانی دا سەپاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانیی سەر بە وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا هەشت کەس لە بەڕێوەبەری باڵای کۆمپانیای «پەڕاوەر پارس» بایکۆت دەکات.

لە ڕاستیدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ٨ بەرپرسی کۆمپانیای «پەڕاوەر پارس»ی کە پێشتر لە لیستی بایکۆتەکاندا بوون ، بە بانگەشەی بەرهەمهێنانی «خۆفڕی شاهید» جارێکی تر بایکۆت کردووەتەوە.

پێش لەمە وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ٣١ی ژانویە «١١ی ڕێبەندان» ڕایگەیاند کە، حەوت کۆمپانیای ئێرانی بە بیانووی بەرھەمھێنانی ئەو خۆفڕانەی کە لە ئێستادا ڕووسیا بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا بەکاریان دێنێ، خستووەتە نێو پێڕستی ڕەشی بازرگانیی ئەم وڵاتەوە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکادا بانگەشەی ئەوە کرا بوو کە گوایە ئەو خۆفڕانەی وا دەگوازرێنەوە بۆ ڕووسیا لە شەڕی دژبە ئۆکرانیا بەکار دەھێندرێن و ئەمەش خۆیان وتەنی بە پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە.

ڕۆژئاوا بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە چەندین مانگ لەمەوبەرەوەو ھاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزی لە شەڕی ئۆکرانیا ھێندێک بانگەشەی دژبە ئێرانیان ھێناوەتە ئاراوە کە تاران بە یەکجاری ڕەتیان دەکاتەوە.

سەرپەیڤ