شوبات 05, 2023 20:35 Asia/Tehran
  • ئاهەنگی سەرتاسەری بۆ یادی لەدایک بوونی ئیمامی عەلی (ع) لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان

مەراسیمێکی سکۆمەند بۆ یادی لەدایکبوونی ئیمامی عەلی (ع) لە ناوچە جیاوازەکانی ئەفغانستان،لەنێویاندا کابول بەڕێوە چوو.

ڕۆژی ١٣ی ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچیی مانگی یەکسان بە ٤ی فڤریەی ٢٠٢٣، ساڵڕۆژی متفەڕکی لەدایک بوونی حەزرەتی ئەمیری موئمینان ئیمامی عەلی (ع) بوو.

حەزرەتی عەلی ئیبنی ئەبی تالیب (ع) لە ١٣ی مانگی ڕەجەب لە کاتێکداکە  دیواری ماڵی کەعبە لە ڕووی فاتیمە بنتی ئەسەدی دایکی  قڵیشی بردو ئەویش چووە نێو ئەم ماڵە پیرۆزە، چاوی بە دنیا ھەڵھێنا.

حەزرەتی ئیمامی عەلی (ع) لە تەمەنی گەنجیەوە لەلایەن پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام حەزرەتی موحەممەدی موستەفا (ص) پەروەردە بووە.

بەم بۆنەیەوە شارە جیاوازەکانی ئەفغانستان، لە باکوورەوە بۆ ڕۆژئاوا، باشوور و کابولی پایتەختی ئەم وڵاتە، کۆڕو ئاھەنگی جەژن و شادییان تیادا بەرپایە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم ڕۆژی یەکشەممە، شارەکانی کابول، هەرات، قەندەهار، مەزار شەریف و شارە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای بامیان لەو ناوچانەی ئەفغانستان بوون کە شێعەکان و هەوادارانی ئەهلی بەیت (ع) بە گێڕانی ئاھەنگ و شایی بە بۆنەی لەدایکبوونی ئیمامی عەلی(ع) ڕێریان لە ڕێوڕەسمە ئاینییەکان گرت.

لەو ئاھەنگەی کە ھەر بەم بۆنەیەوە لە شاری کابول بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی تالیبانی ئەفغانستانیش بەشدارییان تێدا کرد و وتاربێژی ئاھەنگەکە باسی کەسایەتیی بەرزی ئیمامی عەلی(ع)ی کرد.

هەروەها دەیان هەوادارو ئەوینداری بنەماڵەی عیسمەت و تەهارت (ع) لە مزگەوتی جەوادییەی قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان بەرنامەیەکی شکێمەندی مەولودییان بەڕێوە برد.

سەرپەیڤ