شوبات 06, 2023 07:15 Asia/Tehran
  • دوورخرانەوەی وەزیری بەرگریی ئۆکرانیا لە پۆستەکەی پشتڕاست کرایەوە

سەرچاوە سیاسییەکانی کییەف دوورخرانەوەی «ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ»ی وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە پۆستەکەیان کەبە ھۆکاری گەندەڵیی دارایی لەژێر فشاردایە، پشتڕاست کردەوە.

لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا فشارەکان بۆ دوورخستنەوەی «ڕێزنیکۆڤ» زیادی پەرەی سەندو گریمانەی گۆڕینی ھاتە ئاراوە.

لە کۆتایی مانگی یەکدا وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا تووشی ڕیسوایی دارایی ھات کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵا لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

وەک باسی دەکرێت وەزارەتی بەرگریی ئۆکرانیا بڕێکی زۆر بەرهەمی خۆراکی بە نرخێکی زۆر گران بۆ سوپا دابین کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا «دەیڤید ئارخامیا» سەرۆکی بلۆکی پەرلەمانیس «خزمەتگوزارانی گەل» کە نزیکە لە «ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی»ی سەرۆکی ئۆکرانیا، شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە لە تێلێگرام ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە.

«ئارخامیا» نووسیویەتی: «ئەلێکسی ڕێزنیکۆڤ» دەبێتە وەزیری پیشەسازیی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی هاوکاریی نێوان پیشەسازی و سوپای ئەم وڵاتە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە: ژەنەڕاڵ «کاریەل بودانۆڤ» سەرۆکی هەواڵگریی سوپا دەبێتە وەزیری بەرگری.

«ئارخامیا» وردەکارییەکی زیاتری لەبارەی ئەمەی کە ئەو گۆڕانکارییانە ڕوو دەدات بڵاونەکردووەتەوە.

سەرپەیڤ