شوبات 08, 2023 23:49 Asia/Tehran
  • دەیان هاوڵاتیی ئەفغانستان لە تورکیا کوژران و بریندار بوون

دەیان هاوڵاتی ئەفغانستان لە بوومەلەرزە دڵتەزێنەکەی تورکیادا گیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی دەنگی ئەفغانستان (AVA)، «سەیید حەمید سادات» نوێنەری لاوانی ئەفغانستانی دانیشتووی تورکیا، لە بارەی ژمارەی قوربانییە ئەفغانییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە وتی: بە پێی ڕاپۆرتەکان لەم بوومەلەرزەیەدا لانیکەم 130 کەس کوژراون یان  بریندار بوونە.

لەم بارەیەوە، باڵوێزی ئەفغانستان لە تورکیا «ئەمیر محەمەد رامین» وتی، هەرچەندە هیچ ئامارێکی ورد لە بارەی هاوڵاتیانی ئەفغانستان لە بوومەلەرزەکەی تورکیادا لە بەر دەست دا نییە، بەڵام بەهۆی سەرنجدانی حەشیمەتی زۆری شارومەندانی ئەفغانی لەو ناوچە لێقەوماوانەدا ئەگەری کوژران و یان برینداربوونیان زۆرە.

سەرپەیڤ