شوبات 09, 2023 21:51 Asia/Tehran
  • گۆترێش: بایەخ نەدان بە مافی ژنان و پەلامارە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان هەر بەردەوامە

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەولەوییەتەکانی ئەم ڕێکخراوەیە لە ساڵی دووهەزار و بیست و سێ وتی؛ مافی ژنان لە ئەفغانستان بنپێ دەکرێ و پەلامارە تیرۆریستییە تۆقێنەرەکانیش لەم وڵاتەدا هەر بەردەوامە.

«ئانتۆنیۆ گۆترێش» سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کرد کە جیهان پێویستی بە ئاشتییە، ئاشتییەک کە لە چوارچێوی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکاندا بێ.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە باروودۆخی ژنان و کچان لە ئەفغانستانیش وتی: ژنان و کچان لەبەر قەدەغە بوونی ژیان لە کۆمەڵگای وڵاتەکەی خۆیان تەواو تەریک خراونەتەوە.

گۆترێش رایگەیاند؛ نەتەوە یەکگرتووەکان داکۆکیەکانی لەو هەوڵانەی لە پێناو بەدیهێنانی یەکسانیی ڕەگەزی دەدرێ، دووهێندە زیاتر دەکات.

تاڵەبان لە ئاگوستی دووهەزار و بیست و یەکەوە، ژنان  و کچانی سەرانسەری ئەفغانستانی لە هەرچەشنە چالاکییەکی کۆمەڵایەتی بێبەری کردووە.

سەرپەیڤ