شوبات 10, 2023 13:18 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە یادی چل و چوارەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕووسیا

ئاھەنگێک بۆ یادی ٤٤ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕووسیا بەڕێوەچوو.

Image Caption

ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ هاوکاتە لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، ٤٤هەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران.شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ١١ی فڤریەی ١٩٧٩ بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) سەرکەوت. بەم بۆنەیەوە لە ئێران و زۆرێک لە وڵاتانی جیھان لەوانە ڕووسیا ئاھەنگ و ڕێ و ڕەسمی تایبەتی بە بەشداری و ئامادە بوونی کاربەدەستانی ئەو وڵاتانە بەڕێوە دەچێت.

Image Caption

 ڕۆژی ڕابردووش لە وڵاتی ڕووسیای دراوسێ بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئاھەنگێکی تایبەتی لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆ بەرپا کرا کە داگری بەرنامەگەای تایبەتی لەوانە وتاردانی بەرپرسانی ئێرانی و ڕووسی بوو بە بۆنەی ئەم ڕووداوە مێژووییەوە.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «کازم جەلالی» باڵوێزی ئێران لە ڕووسیاو «ئەلێکساندەر نۆڤاک» جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا وتاردەرانی ئاھەنگی چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە مۆسکۆ بوون کە ڕۆژی پێنج شەممە بە سەدان بەرپرسی باڵای سەربازی و نیشتمانیی ڕووسیا و باڵوێزی وڵاتانی جۆراوجۆر تیای دا بەشدارییان کرد.

Image Caption

«ئەلێکساندەر نۆڤاک» جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابووریی ئێران و ڕووسیا،«ئاندرێ فورسنکۆ» یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری زانست و تەکنەلۆژیا، «ئیگۆر لیڤیتین» یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ئابووری و وزە، ژەنەڕاڵ «ئەلێکساندەر فۆمین» بریکاری وەزیری بەرگریی ڕووسیا، سەرۆک کۆمارە خۆسەرەکانی ڕووسیا، پارێزگارەکان ، جێگری وەزیرانی کاروباری ئابووری و سەدان کەسایەتیی دیاری ڕووسیا لەم ئاھەنگە شکۆمەندەدا بەشدارییان کردو بە بۆنەی هاتنی ٤٤ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی پیرۆزبایییان لە باڵوێزی ئێران کرد.

Image Caption

سەرپەیڤ