شوبات 10, 2023 18:18 Asia/Tehran
  • داخوازیی چین بۆ ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر سوریا

چین خوازیاری هەڵگیرانی خێرای سزاکانی سەر سوریا بوو بە مەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، دوێنێ پێنجشەممە «ماو نینگ»، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داگیرکرانی سەربازیی بەشێک لە خاکی سوریا لەلایەن ئەمریکاو سزا ئابوورییەکان زیانێکی زۆری بە گەلی سوریا گەیاندووە و لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بێبەشی کردوون و ڕێگرە لە بەردەم گەشەسەندنی ئابووری و بنیاتنانەوەی  سوریاش.

ئەم وتەبێژەی چین ئاماژەی بە داگیرکردنی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکاشەوە کرد و وتی: تاڵانکردنی زیاتر لە 80%ی نەوتی بەرهەم هێنراو، قاچاخ و سووتاندنی یەدەگی ستراتیژیی دانەوێڵە، قەیرانی مرۆڤیی لە سوریا زیاتر کردووە.

دواتر «نینگ» داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی سزا تاکلایەنەکانی سەر سوریا و ڕێگەدان بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤییەکان بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی ئەم وڵاتەی کرد.

ئێران و چین لە لە ڕیزی ئەو وڵاتانەن کە زیاترین هاوکاریی مرۆڤییان بۆ سوریا ناردووە.

سەرپەیڤ