شوبات 10, 2023 22:55 Asia/Tehran
  • لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی؛ وەزیری دەرەوەی مالیزیا جەختی له سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان له گەڵ ئێران کردەوه

وەزیری دەرەوەی مالیزیا لە پەیامێکدا بۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران،وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لە هاوکاریی زیاتری نێوان دوو وڵات کردەوە.

سبەینێ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١١ی فڤریەی ١٩٧٩ (٢٢ ڕێبەندانی ١٣٥٧) بە ڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «زەمبری عەبدولقادر» وەزیری دەرەوەی مالیزیا ڕۆژی هەینی لە پەیامێکدا بۆ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی کردنی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و دەربڕینی ڕەزامەندی لە پەیوەندییەکانی گەرم و دڵسۆزانەی نێوان هەردووک وڵات، جەختی لە هاوکاریی ھەرچی زیاتری ھەردووک وڵاتەکە کردەوە بە مەبەستی پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی  ئێران و مالیزیا لە ئاراستەی بەرژەوەندییەکانی گەلانی دوو وڵات.

وەزیری کاروباری دەرەوەی مالیزیا هەروەها خوازیاری پێشکەوتن و کامەرانیی بەردەوام بۆ هەردوو نەتەوەی مالیزیا و ئێران بوو.

Image Caption

«خسرەو نازری» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری (ئیکۆ)ش لە پەیامی پیرۆزبایی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئیران بۆ «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، جەختی لە جێ و شوێنی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە وەک ئەندامێکی سەرەکی و گرینگی ڕێکخراوی ئیکۆ.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری، هەروەها جەختی لە یارمەتییەکانی ئێران کردەوە لە مەڕ بەهێزکردن و ئاسانکاری لە کارنامەی ئیکۆدا بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی هاوکارییە ئابوورییە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ