شوبات 14, 2023 23:01 Asia/Tehran
  • «نیکی هیلی» بە فەرمی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرا

«نیکی هیلی» نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی سێشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، «نیکی هیلی» بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی بانگەواز بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە فەرمی هاتە نێو ململانێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکاوە.

لەم فیلمەدا «هیلی» چەندین جار ڕەخنەی لە ئەدای «جۆ بایدن» سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و دیموکراتەکان گرتووە.

ئەم سیاسەتمەدارە ٥١ ساڵەو بە ڕەگەز ھیندییەی ئەمریکا، لەم گرتە ڤیدیۆییەدا، وێنەی سیناتۆر «بێرنی ساندەرز» و «ئلێکساندریا ئۆکاسیۆ کۆرتێز»، نوێنەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکای پیشانداوەو بیرۆکەکانیی بە «هەڵە، شەیتانی و ڕەگەزپەرستانە» ناساندوون.

نوێنەری پێشووی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەخنەگرتن لە کەسایەتییە دیارەکانی پارتی کۆماری خوازی وەک «دۆناڵد ترەمپ»، داوای خۆدەرخستن و ئامادەبوونی کەسایەتیی نوێ لە نێو ئەم پارتەی کردووە.

«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە فەرمی کاندیدبوونی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگەیاندووە.

ساڵی ڕابردوو«نیکی هیلی» لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندبوو، ئەگەر «ترەمپ» لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کاندید بکرێت، لە کاندید بوون دەکشێتەوەو ڕکابەریی لەگەڵ ناکات.

سەرپەیڤ