شوبات 17, 2023 16:20 Asia/Tehran
  • زلێنێسکی بانگەشەی کرد کە: ئێران دوژمنی ئۆکرانیایە

«ڤۆلۆدیمیر زێلێنێسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا، لە دیدارێکدا لەگەڵ «ئێلی کۆهین» وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایونی، بانگەشەی کرد کە ئێران دوژمنی ئۆکرانیایە و ئالەم ڕوانگەیەوە خاڵێکی هاوبەشمان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.

ڕۆژنامەی زایۆنیستیی تایمز ڕۆژی هەینی قسە توندەکانی «ڤۆلۆدیمیر زێلێنێسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لەدژی ئێرانی لە دیدارەکەی لەگەڵ «کۆهین» گواستەوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئیسرائیلییەکان، لە دیداری نێوان «کۆهین» و «زێلێنێسکی» شێوازەکانی هاوکاری بۆ ھەڵگرتنی هەنگاوێکی ھاوبەش بەرامبەربە ئێران لە کایەی نێودەوڵەتیییەکاندا تاوتوێ کراو، «کۆهین» جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاک و سەروەریی ئۆکرانیا دەکات.

لە چەند مانگی ڕابردوودا ئۆکرانیاو بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەڵوێستی توندیان لە دژی ئێران گرتووەتەبەرو بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕووسیا لە شەڕی نێوان هەردوولا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیی بەکارهێناوە.

تاران و مۆسکۆ پێشتر گەلێک جار تۆمەتی ئۆکرانیا، ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایان سەبارەت بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بۆ ڕووسیا ڕەتکردووەتەوە.

Image Caption

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لەم دواییانەدا ئەم بابەتەی بە "هەواڵی ساختە" ناوبرد و جەختی لەوە کردەوە کە سوپای ڕووسیا ئەو خۆفڕانە بەکار دێنێ کە لە نێوخۆدا چێکراون.

سەرپەیڤ