شوبات 18, 2023 21:23 Asia/Tehran
  • ڕیسوایی شاندەکەی ئیسرائیل دوای وەدەرنانیان لە دانیشتنی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەفریقا

شاندی ڕژیمی ئیسرائیل لەکاتی گەییشتنی بە شوێنی دەستپێکرانی کۆبوونەوەی یەکێتیی ئەفریقا بانگەشەی کرد، نامەی بانگێشتنی پێیەو کەچی دواتر نەیتوانی ھیچ بانگێشتن نامەیەک پیشان بدات و لە ئەنجام دا بەھۆی هێزەکانی ئاسایشتەوە، بە زۆر لە هۆڵەکە وەدەرنران.

سەرچاوەکانی ڕۆژنامەوانی وایان بڵاو کردووەتەوە کە، بەرپرسانی ئاسایشیی کۆبوونەوەکەی یەکێتی ئەفریقا، شاندەکەی ئیسرائیلیان کەلە تەلەبیبەوە بۆ بەشداری لەم کۆبوونەوەیە سەردانی «ئادیسابابا»یان کردبوو، سەرەڕای دزەی لیژنەکە بۆ نێو شوێنی کۆبوونەوەکە ،( بەکەڵک وەرگرتن لە کارتی کەسانی دیکە)، لەهۆڵی کۆبوونەوەکە وەدەر نا.

دەرکرانی  شاندەکەی  ئیسرائیل سەلماندی کە بانگەشەی ڕژیمی زایۆنی لەبارەی دەستخستنی ئەندامەتیی چاوەدێر لە یەکێتی ئەفەریقا، بەتەواوەتی درۆ بووە و شاندی  ئیسرائیلی لەلایەن یەکێتی ئەفریقاوە دوور خراوەتەوە.

بەرلەمیش جەزایر و دە  وڵاتی بەدەستەڵاتی ئافریقی، نەیارەتییان کردبوو لەگەڵ بەخشرانی مافی ئەندامەتی بە رژیمی زایۆنی وەکوو چاوەدێر لە یەکێتی ئەفریقا. 

سەرپەیڤ