شوبات 18, 2023 22:40 Asia/Tehran
  •  پترلە دووهەزار گەشتی ئاسمانی لەئاکامی مانگرتن لە فڕۆکەخانەکانی ئاڵمانیا ھەڵوەشانەوە

پتر لە دوو هەزار گەشتی ئاسمانی لە ئاکامی مانگرتن لە فڕۆکە خانەکانی ئاڵمانیا هاوکات لەگەڵ بەڕێوە چوونی" دانیشتنی ئاسایشی میونشن» ھەڵوەشانەوە.

 کارگێرانی فرۆکەخانەکانی فرانکفورت،مونیخ ، شتوتگارت، هامبورگ،دۆرتمۆند، هانۆفێروبێرمەنی ئاڵمانیا مانگرتنی ٢٤ کاژێریی خۆیانیان دەستپێکرد. ئەم مانگرتنە ڕۆژی هەینی هاوکات لەگەڵ پەنجاو نۆهەمین کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن  ئەنجامی گرت.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی فڕۆکەخانەکانی ئاڵمانیا،نزیک ٢٩٥هەزار گەشتکار بە هۆی هەڵوەشانەوەی نزیک دوو هەزار و سێسەت و چل  گەشت  لە فڕۆکە خانەکانی بێرمەن، دۆرتمۆند، فرانکفۆرت، هامبورگ، هانوفێر،مونیخ  و شتوتگارت گەشتە ئاسمانییەکانیان پەکی کەوت.

 سەندیکای کرێکارانی فرۆکەخانەکانی ئاڵمانیا رۆژی چوارشەممە بە ڕاگەیاندنی شکست  هێنانی وتووێژەکانیان لەگەڵ حکومەتی  ئەم وڵاتە دەستپێکرانی ئەم مانگرتنەیان ڕاگەیاند.

 بەرلەمەیش کارگێرانی چەند بەشی دیکە لە ئاڵمانیا بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە حاند بارودۆخی کارو کەمبوونی مووچەو حەقدەستەکان مانگرتنیان دەست پێ کرد بوو.

سەرپەیڤ