پوتین یاسای هەڵپەساردنی ئەندامەتیی ڕووسیا لە پەیمانی ستارتی نوێی واژۆ کرد
نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا باسی واژۆ کرانی یاسای هەڵپەساردنی بەشداریی ئەم وڵاتە لە پەیمانی ستارتی تازەی لە لایەن سەرۆک کۆماری ڕووسیاوەی کرد.
نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا ڕایگەیاند کە "ڤیلادمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دوێنێ سێشەممە بە واژۆ کردنی ئەو یاسایە بە شێوەی یاسایی ئەندامەتیی ڕووسیا لە پەیمانی ستارتی نوێی هەڵپەساردووە.
پوتین هەروەها داوای کرد کە بەردەوام بێ لەسەر یارمەتیی هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی لە ئوکرایین.
ئەنجومەنی فدراسیۆنی ڕووسیا چوارشەممەی ڕابردوو بە زۆرینەی دەنگ فەرمانی دەرکراو لە لایەن پوتینەوە سەبارەت بە هەڵپەساردنی ئەندامەتیی ئەم وڵاتە لە پەیمانی ستارتی تازەی پەسەن کردبوو. پێشتر سەرۆک کۆماری ڕووسیا بیست و دووی فێڤرییە لە وتاردانیدا لە کۆڕی فیدراڵی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند؛ ڕووسیا ئەندامەتیی خۆی لە پەیمانی ستارتی نوێ هەڵدەپەسێرێ.
پوتین جەختی کرد کە ئەوە ڕێک هەڵپەساردنە و نە چوونەدەر لەم ڕێککەوتنە. مۆسکۆ و واشینگتۆن پەیمانی کەم کردنەوەی چەکی ستراتژیک ناسراو بە ستارتی نوێیان لە ساڵی 2010 واژو کرد.