کوژرانی ٥٤٠ سەربازی ئوکرایینی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ڕووسیادا
وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا وتی؛ لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ڕووسیا لە ئوکرایین 540 سەربازی ئوکرایینی کوژراون.
"ئیگۆر کۆناشێنکۆف" وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە ئاماژە بەو بابەتە ڕاشیگەیاند؛ لە لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ڕووسیا لە ئوکرایین، بنکەیەکی فەرماندەرێتیی گوردانی تووندڕەوە ئوکراینییەکانی "ئازۆف" لە ناوچەی "زاپرۆژیا" و دوو ناوەندی کۆنترۆڵی درۆن و سیستەمی شەڕی ئێلێکترۆنیکی کییەف لە ناوچەی دۆنێتسک و پارێزگای خارکیف تیاچوون.
وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا وتیشی: هێزەکانی ڕووسیا لە هەڵمەتێکی سەربازیی تایبەت لە ئوکراییندا، زیاتر لە دووسەد و حەوت ناوەندی کۆبوونەوە و تەیار کردنی هێزی ئوکراینی، هەممارێکی مووشەک و کەرەستەی تۆپخانە لە ناوچەی زاپرۆژیا و دوو هەمماری کەرەستەی جەنگی هێزە ئوکراینییەکان لە ناوچەی دۆنێتسکیان تیا بردووە.
شەڕی ئوکرایین لە کاتێکدا پێی ناوەتە دووەم ساڵی خۆیەوە کە ڕۆژاوا ئێستایش هەر بە ناردنی چەک بۆ ئوکرایین بڵێسە دەدات بە ئاگری ئەم شەڕە.