ئادار 11, 2023 16:59 Asia/Tehran
  • کۆنسوڵخانەی گشتیی ئێران لە مەزار شەریف بە توندی تەقینەوەکەی ناوەندی فەرهەنگیی «تبیان»ی شەرمەزار کرد

کۆنسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەزار شەریفی ئەفغانستان بە توندی تەقینەوەکەی ناوەندی فەرهەنگیی «تبیان»ی شەرمەزار کرد.

ژمارەی کوژراوانی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر نوێنەرایەتیی ئاژانسی دەنگی ئەفغانستان (ئاوا) لە ناوەندی پارێزگای بەلخ لە ئەفغانستان بۆ ٣٢ کوژراو و بریندار بەرز بووەوە.

ئەم تەقینەوەیە ئەمڕۆ لە میانەی کۆنفرانسی ڕۆشنبیری و ستایشی ڕۆژنامەنووسان لە شاری مەزار شەرەف ڕوویدا.

کونسوڵخانەی گشتیی ئێران لە مەزار شەریف ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شوێنی کۆبوونەوەی پەیامنێران لە نووسینگەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئاوا لە مەزار شەریف بە هۆی هێرشێکی خۆکوژییەوە کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەزار شەریف، لەم بەیاننامەیەدا، بە توندی ئیدانەی ئەم هێرشە دڵتەزێنەی کردووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی میدیاکان و هاوسۆزیی لەگەڵ بریندارەکان و خێزانەکانیان و هەروەها کۆمەڵگای رۆژنامەنووسانی بەلخ دەربڕی.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم کردەوە تیرۆریستییە لەلایەن دوژمنانی گەلی ئەفغانستان و نەیارانی ئاڵوگۆڕی وریاکەرەوەی هەواڵ و میدیاکان ئەنجامدراوە.

سەرپەیڤ