ئادار 16, 2023 20:23 Asia/Tehran
  • گرتنی عیمران خان وەدوا کەوت

دادگەیەکی باڵای پاکستان ئەمڕۆ پێنج شەممە فەرمانی گرتنی عیمران خانی ڕۆژێک وەدواخست، تاکوو بەربگرێ بە پەرەسەندنی توڕەیی لایەنگرەکانی.

«فۆئاد چەودەری» ڕاوێژکاری «عیمران خان»ی سەرۆک وەزیرانی لەسەرکارلابراوی پاکستان وتی: دادگەی باڵای لاهوور فەرمانی داوە تا گیرانەکەی «عیمران خان» تاکوو سبەی هەینی وەدوا بکەوێ.

ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممە لایەنگرەکانی عومران خان بەگۆپاڵ و تیرو کەوان ماڵەکەیان داڵدە داو نەیانهێشت کە هیزە چەکدارەکان دەستبەسەری بکەن.

لەدوای ئەوەی کە «عیمران خان» لەسەردەمی سەرۆک وەزیرایەتیەکەی دا وڵامی داواکاری دادگای نەدایەوەو نەچووە دادگا، لەبەرامبەردا دادگاش فەرمانی گرتنەکەی دەرکرد.

پۆلیس بەئامانجی بڵاوەپێکردنی ناڕازیەکان لەگازی فرمێسک هێن کەڵکی وەرگرت.

«عیمران خان» ڕۆژی یەکشەممەی دەی مانگی ئاڤریلی ساڵی دووهەزارو بیست و دوو بە سەدو حەفتاو چواردەنگی ئەرێنی لە کۆی سێسەدو چل و دوو دەنگی وەرگیراو لە پارلمان وازی لە پۆستەکەی خۆی هێناو «شەهباز شەریف» جێی گرتەوە، ناوبراو وەک سەرۆک وەزیرانی لەسەرکار لابراوی ئەو وڵاتە تا هەنوکە ئامادە نەبووە حکومەتی ئێستای پاکستان بەفەرمی بناسێ.

سەرپەیڤ