ئادار 19, 2023 15:07 Asia/Tehran
  • بانگەوازی ترەمپ بۆ لایەنگرەکانی بە مەبەستی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە لایەنگرانی کرد پێش زیندانیکردنی خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

«ئیلیڤین براگ» داواکاری گشتیی مەنهەتەن داوای لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کرد، لەبەردەم دەستەی بڕیاردەرانی دادگە شایەتی بدات؛ ئەمەش بابەتێکە کە بۆی ھەیە ترەمپ ڕووبەڕووی تۆمەتی تاوانکاری بکاتەوە بەهۆی ئەوەی لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٦دا بەرتیلی خۆ بێ دەنگ کردنی بە  ئەکتەرێکی ئافرەت داوە.

تەوەری سەرەکیی لێکۆڵینەوەکانی دەستەی بڕیاردەرانی دادگە بریتییە لە پێدانی ١٣٠ هەزار دۆلار لەلایەن «مایکل کۆهین» پارێزەری پێشووی تاکەکەسیی ترەمپ بە ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی «ستۆرمی دانیێڵز». ئەم بەرتیلی خۆ بێ دەنگ کردنەی بەشێکە لە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی ئەو خانمە ئەکتەرە زانیاری لەبارەی ئەو پەیوەندییەی کە گوایە لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا ھەیبووە، ئاشکرا نەکات.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فرانس پرێس، ترەمپ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ڕاستی کۆمەڵایەتی" ڕایگەیاندووە، پێویستە هەوادارەکانی بێنە سەر شەقامەکان پێش ئەوەی تۆمەتی لەسەر تۆمار بکرێت لە دۆسیەیەکی دادگادا کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ئافرەتە ئەکتەرەوە ھەیە.

ترەمپ تۆمەتبار کراوە بەوەی بەرتیلی خۆ بێ دەنگ کردنی داوە بەو ژنە بۆ ئەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵیدا ئاشکرا نەکات.

«ئیلۆن ماسک» بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ئەگەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەستگیربکرێت، زەمینەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا بۆ خۆش دەکرێت.

سەرپەیڤ