ئادار 22, 2023 00:06 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پاکستان و ئەفغانستان

سەرچاوە هەواڵییەکان باسی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێزیان لە پاکستان و کشمیر و ئەفغانستاندا کردووە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی پاکستان ڕایانگەیاندووە کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٧ پلە بە پێوەری ڕێختەر بەشێک لە پاکستانی هەژاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بوومەلەرزەکە لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان و هەروەها ژمارەیەک شاری پاکستان لەوان ئیسلام ئاباد و لاهور هەستی پێکراوە.

هەروەها شایەتحاڵەکان باسی ھەژانی زەوی لە کشمیری ژێر کۆنترۆڵی هیندستان، هەروەها نیودەلهیی پایتەختی هیندستانیان کردووە.

بەگوێرەی کەناڵی "جیۆ نیوز"ی پاکستان، ئەم بوومەلەرزەیە کە گوڕەکەی ٧.٧ ڕێختەر بووە، لە شارەکانی ئیسلام ئاباد، ڕاوڵپندی، پیشاوەر، کۆهات، بەنوو، سوابی، دێرە ئیسماعیل خان و زۆر ناوچەی دیکەی پاکستان هەستی پێکراوە.

میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاندووە: ئەم بوومەلەرزەیە لە ویلایەتی بەلوچستان و پەنجابی ئەم وڵاتەش هەستی پێکراوە و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی شارەکانی لاهور، کوێتە، گوجرانوالا، قەسور یش باسی ڕوودانی بوومەلەرزەیان کردووە.

ناوەندی بومەلەرزەزانیی ئەمریکی، گوڕی  ئەم بوومەلەرزەیەی بە شەش پلە و نیو بە پێوەری ڕێختەر ڕاگەیاندووە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٨٧ کیلۆمەتریی تۆمار کراوەو نزیکەی ٣٠ چرکە بەردەوام بووە و ئەمەش ترسان ڕژانە سەر شەقامی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ