ئادار 22, 2023 21:43 Asia/Tehran
  • پۆلیسی فەڕەنسا هەروا بەردەوامە لەسەر گرتنی ناڕازیەکان بەشێوەیەکی توندو تیژانە

وەزیری نێوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند کە ژومارەی ئەو کەسانەی کە لەمیانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە گۆڕانکاری لە یاسای خانەنشینی گیراون گەیشتووەتە هەشتسەدو پەنجاو پێنج کەس.

حکومەتی «ئیمانۆئێل مەکڕۆن»ی سەرۆکی فەڕەنسا سەڕەڕای ناڕەزایەتی ئەم دواییانە لە وڵاتەکەی حەوتەی ڕابردوو بەبێ ئاگاداریی پارلمان گۆڕانکاری لەیاسای خانەنشینی پەسەند کردو تەمەنی خانەنشینیی لە شەست و دوو ساڵەوە بۆ شەست و چوار ساڵ بەرز کردەوە.

تاکوو ئێستا هەشت خولی ناڕەزایەتیی سەرانسەری بەدژی ئەو گۆڕانکارییە سەری هەڵداوەو بڕیاریش وایە کە سبەی پێنج شەممەش خولی نوێی ناڕەزایەتیەکان بەڕێوە بچی.

«ژیڕاڵد دارمانن»ی وەزیری نێوخۆی فەڕەنسا شەوی ڕابردوو بەکاتی خۆجێیی وتی: لە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوەوە هەشتسەدو پەنجاو پێنج کەس گیراون کە حەوتسەدو سی و نۆ کەسیان خەڵکی پاریسن و هەمویان بەڕێ کراون بۆ گرتووخانە.

پۆلیسی فەڕەنسا کەوتە وێزەی ئەو ناڕازییانەی کە لە پاڵاوگەی پەتڕۆڵی شاری «فوس سورمر»ی باشوری ئەو وڵاتە مانیان گرتبوو یان خۆپیشاندانیان وەڕێ خستبوو و گازی فرمێسک هێنی تێ گرتن.

ناوبراو وتی: دوازدەهەزار پۆلیس هاوکات لەگەل سەرهەڵدانی خولی نوێی ناڕەزایەتیەکان، لەسەرانسەری ئەو وڵاتە جێگیر دەکرێن.

سەرپەیڤ