ئادار 25, 2023 13:21 Asia/Tehran
  • دانپێدانانی ئەمریکا بە بێتوانایی بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەم وڵاتە لە سوریا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) دانی بەوەدانا کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی لە سوریا لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر بارەگا سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بێ توانا بووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی شەممە وایان بڵاو کردەوە کە ٢ بنکەی ئەمریکی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هێرشی موشەک کراونەتە ئامانج.

له میانه ی هێرشه کانی ئه م دواییه بۆ سەر بنکەکانی  سوپای ئەمریکا له سوریا، ھێندێک زەبرو زیانی گیانییان لێ کەوتووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «لۆید ئۆستین» وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: سوپای ئەمریکا نازانێت بۆچی ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانیانەی لە سوریا جێگیرکراون وەک پێویست، وەڵامی هێرشی موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان نادەنەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکانی لەم بوارەدا دەست پێ کردووە.

هەروەها بەرپرسێکی پنتاگۆنیش وتوویەتی: سەرەڕای ئامادەیی تەواوی سوپای ئەمریکا، سیستەمی دژە ئاسمانیی «ئونجەر» تووشی شکستی تەکنیکی بووە، کە پێدەچێت هۆکارەکەی بەهۆی چاککردنەوەو شێوازی ڕاگرتنی نادروستەوە بووبێت.

سەرپەیڤ