ئادار 27, 2023 00:04 Asia/Tehran
  • زیادبوونی ژمارەی بریندارانی تێکهەڵچوونە توندەکەی نێوان پۆلیسی فەرەنسا و خۆپیشاندەران

ژمارەی بریندارانی تێکهەڵچوونی توندی نێوان پۆلیسی فەرەنسا و خۆپیشاندەران لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ھەڵکشا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠٠ خۆپیشاندەر لە دژی دروستکردنی ھەماراوێکی گەورەی کشتوکاڵ لە ناوچەی «سانت سۆلین»ی ڕۆژئاوای فەڕەنسا دوای پێکدادانێکی توند لەگەڵ پۆلیسی ئەم وڵاتە بریندار بوون وەک باسی دەکرێت دۆخی ٤ کەس لە خۆپیشاندەران شپرزەیە.

پێشتریش باسی ئەوە دەکرا کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانێکی توندی نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەرانی فەرەنسا لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە پتر لە ٣٠ کەسیان برینداربوونە.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە تێکهەڵچوونێکی توند لەگەڵ خۆپیشاندەران دا ٢٩ پۆلیسی فەڕەنسیش بریندار بوونە و باس لەوە دەکرێ کە دۆخی دوو لەو پۆلیسانە ناجێگیرە.

ململانێکان دوای ئەوە دەستی پێ کرد کە شەممەی ڕابردوو ژمارەیەک فەرەنسی ناڕەزایەتییان دەربڕی دژی ڕادەستکردنی ئاو و ئاوەڕۆ بە کەرتی تایبەت بۆ دروستکردنی ژێرخانی ئاودێریی کەرتی کشتوکاڵی ڕۆژئاوای فەرەنسا و دروستکردنی ھەماراوێکی گەورەی کشتوکاڵ لە ناوچەی «سانت سۆلین».

بەپێی هەواڵی میدیاکانی فەرەنسا، شەممەی ڕابردوو دەیان خۆپیشاندەر لە ناوچەی «سانت سۆلین» دەستگیرکران و ئاخنرانە بەندیخانەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا، لە ڕووداوەکانی ڕۆژی شەممەدا، سێ ئۆتۆمبێلی پۆلیسی ئەم وڵاتەش سوتێندران.

سەرپەیڤ