ئادار 29, 2023 19:54 Asia/Tehran
  • پێنج بانکی گەورەی فەرەنسا بە پێشێلکارییەکی گەورەی باج تۆمەتبار کران

داواکاری گشتیی دارایی فەرەنسا فەرمانی بە لێکۆڵینەوە لە پێنج بانکی گەورەی وڵاتەکەی دەرکرد کە تۆمەتبارن بە پێشێلکاریی بەربڵاو و بێ وێنەی باج.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، داواکاری گشتیی دارایی فەرەنسا فەرمانی بە لێکۆڵینەوەی دادوەریی بەرفراوان لە پێنج گەورەترین بانکی وڵاتەکەی دەرکرد، کە تۆمەتبارن بە خۆدزینەوە لە باج و بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان تا ئێستا خۆیان لە بژاردنی نزیکەی یەک ملیار یۆرۆ وەک باج بە حکومەت دزیوەتەوە.

هەروەها سێ بانکی دیکەش تۆمەتبارن بە سپیکردنەوەی پارە بە ئامانجی خۆدزینەوە لە باج دان. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەم بوارەدا لە ناوەڕاستی مانگی دیسامبەری ٢٠٢١ دەستی پێکردووە.

پێشتریش بڕی زیانەکانی خۆدزینەوە لە باجی بانکە گەورەکانی فەرەنسا بۆ ئەم وڵاتە و نۆ وڵاتی دیکە ڕاگەیەندرابوو کە نزیکەی ٥٥ ملیار یۆرۆیە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە بانکی ناوەندیی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی ٣٣ هەزار و ١٥٥ کۆمپانیای فەرەنسی مایەپووچبوونیان ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ