ئادار 30, 2023 21:04 Asia/Tehran
  • شەقامەکانی شارە جۆربەجۆرەکانی فەرەنسا بوونەتە گۆڕەپانی شەڕ

پێکدادانی توندی نێوان خۆپیشاندەرانی تووڕە لە فەرەنساو هێزەکانی پۆلیسی ئەم وڵاتە لە ناوچە جۆربەجۆرەکان شەقامەکانی فەرەنسای کردووە بە گۆڕەپانی شەڕ.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی جیھانەوە، لە ماوەی چەند ڕۆژو حەوتەی ڕابردوودا گەلی فەڕەنسا ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پلانی مەکرۆن بۆ گۆڕینی یاسای خانەنشینی و زیادکردنی تەمەنی خانەنشینی و لەم ڕووەوە هەزاران کەس لە خەڵکی فەرەنسا لە شەقامەکاندا ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

Image Caption

دوێنێش هەزاران خۆپیشاندەر لە ناوچە جیاجیاکانی فەرەنسا هاتنە سەر شەقامەکان، حکومەتیش بۆ سەرکوتکردنی نەیاران هێزی پۆلیسی تەواو چەکداری ڕەوانەی شەقامەکان کرد، هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و پۆلیس بووە هۆی پێکدادانی توند لەنێوان هەردوولا و دیمەنگەلی وا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەرەنسا بینرا کە زیاتر لە گۆڕەپانی شەڕ دەچوو.

Image Caption

لە کاتێکدا مانگرتنەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی فەرەنسا پەککەوتنێکی زۆری لە کاروباری ئەم وڵاتەدا دروست کردووەو بۆ نمونە شەقامەکانی پاریس بە هۆی مانگرتنی شەخەڵڕێژەکانەوە بوونەتە زبڵدان و ئەمەش توڕەیی گەلی فەڕەنسای توندتر کردووە، حکومەت ناچارە نەیارانی سەرکوت بکات، دەستبەرداری هیچ چالاکیەک نەبووە و جگە لە هێزەکانی پۆلیس کە بە هەموو جۆرە کەرەستەیەکەوە تەیارکراون، ئۆتۆمبێلی گەورەی ئاو پژێنیشی ڕەوانەی سەر شەقامەکان کردووە بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ خۆپیشاندەران.

Image Caption

وێنەی سەرکوتکردنی توندی نەیاران و ناڕازیانی پلانەکەی مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕۆژی ڕابردوو لە کاتێکدا بڵاوکرایەوە کە ئەم وڵاتە خۆی وەک لانکەی دیموکراسی لە ئەوروپا دەناسێنێ.

Image Caption

 

سەرپەیڤ