ئادار 30, 2023 23:38 Asia/Tehran
  • بەیەکدا ھەڵتەقین و کەوتنەخوارەوەی دوو هەلیکۆپتەری سوپای ئەمریکا لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەم وڵاتە

فەرمانداری ویلایەتی کێنتاکی بەیەکدا ھەڵتەقین و کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەری سەربازیی لەو ویلایەتەدا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز،«ئەندی بەشیر» فەرمانداری ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا ڕایگەیاند، شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممەی ڕابردوو لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا لە میانی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێناندا، دوو هێلیکۆپتەری سەر بە سوپای وڵاتەکەیان بەریەک کەوتوون و کەوتنەتەخوارەوە.

بە وتەی پارێزگاری ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا، ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ئەنجامی پێکدادانی دوو هێلیکۆپتەرە سەربازییەکەی ئەمەریکا زیانی گیانی لێبکەوێتەوە.

«ناندیس ئێڵ تورمان» وتەبێژی سوپای ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە، هێشتا نازانرێت کە ئایا کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەری جۆری «بلەک ھاوک» مۆدێلی «ئیچ ئیچ _٦٠»ی سوپای ئەم وڵاتە لە ناوچەی «تریگ کانتی»ی سەربە ویلایەتی کینتاکی هیچ زیانێکی گیانیی هەبووە یان نا لە .

هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕوونکردنەوەیەکی زیاتریان لەبارەی ژمارەی سەرنشینانی ئەم دوو هێلیکۆپتەرە و شوناسەکەیان و بارودۆخیان و هۆکاری ڕووداوەکە نەداوە، بەڵام ڕادیۆیەکی ناوخۆیی لە ویلایەتی کێنتاکیی ئەمریکا باسی شیمانەی گیان لە دەست دانی نزیکەی ٩ کەسی کردووە لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی ئەم دوو هێلیکۆپتەرەی ئەمریکا.

سەرپەیڤ