نیسان 05, 2023 00:29 Asia/Tehran
  • ڕیابکۆڤ: پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بەرەو داڕمان دەڕوات

سێرگێئی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئەمریکای بە ڕوو لە داڕمان وەسف کرد.

"ڤلادیمێر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەم دواییانەدا هۆشداریی دا لە مەڕ ئەمەی کە ئەمریکا هەوڵ دەدات جیهانێکی تاکە جەمسەری دروست بکات کە تەوەرەکەی بۆخۆی بێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سێرگێئی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە مەترسی داڕمانیدایەو ئەمریکای لەم بوارەدا بە بەرپرسیار زانی.

ڕیابکۆڤ وتیشی: دەتوانرێت ڕێککەوتنی «ستارتی نوێ» زیندوو بکرێتەوە؛ بەڵام پێویستە واشێنگتۆن واز لە هەڵوێستی دژە ڕووسیا بهێنێت و نیشانەکانی پێداچوونەوە بە ڕوانگەکانی ئەو وڵاتە بەدی بکرێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: مۆسکۆ دوای ڕاگەیەندرانی ھەڵپەساردنی ھاوبەشی لە ڕێککەوتنی «ستارتی نوێ»دا توانا و بارستایی زیاتری بەدەست هێناوە بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی وڵاتەکەی.

 ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاند بوو کە بەشداریکردنی لە ڕێککەوتنی «ستارتی نوێ»ی کە تاکە پەیمانی کۆنترۆڵکردنی چەک لەگەڵ ئەمریکایە،ھەڵپەساردووە.

سەرپەیڤ