نیسان 05, 2023 03:16 Asia/Tehran
  • گیان لەدەست دانی ١٠ ئەندامی داعش لە پارێزگای نیمڕوزی ئەفغانستان

لە تێکهەڵچوونی نێوان هێزە ئەمنییەکانی تالیبان و تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای نیمروز لە باشووری ڕۆژئاوای ئەفغانستان،١٠ چەکداری داعش کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاند: شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە گوندی «مەعسووم ئاباد» لە شاری «زەرەنج»ی ناوەندی پارێزگای نیمروز، شەڕو پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزەکانی حکومەتی تالیبانی ئەفغانستان و ئەندامانی داعش ڕوویدا و بەهۆیەوە ١٠ ئەندامی داعش و سێ ئەندامی تالیبان کوژراون .

وتەبێژی سەرکردایەتیی پۆلیسی تالیبان ڕایگەیاند: شەش ئەندامی داعش لە پارێزگای بەڵخ لە باکوری ئەم وڵاتە کوژراون.

«محەمەد ئاسیف وەزیری» وتیشی: هێزەکانی حکومەت لە «کارتەنەسیم»ی سەربەشاری «نەهرشاهی» سەر بە پارێزگای «بەڵخ» هێرشیان کردە سەر حەشارگەکانی داعش.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا حکومەتی ئەفغانستان و ئەندامانی داعش لە پارێزگای بەلخ گەلێک جار بەرنگاری یەکتر بوونەتەوە.

تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتی زۆرێک لە ھێرشە تیرۆریستییەکان و تەقینەوە دڵتەزێنەکانی ئەفغانستانی لە ئەستۆ گرتووە.

سەرپەیڤ