نیسان 05, 2023 06:47 Asia/Tehran
  • ئەفغانستان: ئێمە پابەندین بە پەیمانی ئاو لەگەڵ ئێراندا

وەزارەتی وزەو ئاوی حکومەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند: ئێمە تەنیا پەیمانی ئاومان لەگەڵ ئێران هەیەو پابەندین پێیەوە.

بەپێی پەیمانی هیرمەند کە لە ساڵی ١٩٧٢ (١٣٥١ی کۆچیی ھەتاوی) لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێران و ئەفغانستانی ئەوکاتەوە واژۆ کراوە، پشکی ئێران لە ئاوی ڕووباری هیرمەند یەکسانە بە ٨٢٠ ملیۆن مەتری سێجا لە ساڵێکدا و نزیکەی ٢٦ مەتری سێجا لە چرکەدایە کە ھەڵبەت دیارە لە مانگ و وەرزی جۆربەجۆردا، جیاواز دەبێت، بەڵام هێشتا ئەم پەیماننامەیە جێبەجێ نەکراوە. لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغانستان لە ١٥ی ئوتی ٢٠٢١دا، ئەم حکومەتە گەلێک جار جەختی لە پابەندبوون بە پەیمانی هیرمەند سەبارەت بە مافاوی ئێران کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، «ڕەفیعوڵڵا ستانکزەی» سەرۆکی بەشی پلاندانانی وەزارەتی وزە و ئاوی حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان، ڕۆژی سێشەممە، وێڕای ڕوونکردنەوەی پلانەکانی ئەم وەزارەتە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دابینکردنی ئاو لە وڵات، جەختی لەوە کردەوە کە: ئەفغانستان تەنیا پەیمانی ئاوی لەگەڵ ئێران هەیە و پابەندە بەم پەیماننامەیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: بە دروستکردنی بەنداوی جۆراوجۆر و کەناڵی ئاودێری و گواستنەوەی ئاو لە ڕووباری «پەنجشیر»ەوە بۆ «کابۆل» بەشێکی گرنگی کێشەکانی ئاوی وڵات لە شارە گەورەکانی وەک کابولی پایتەخت چارەسەر دەبێت.

سەرپەیڤ