نیسان 15, 2023 18:01 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی یاسای ھەراسازکەری هەموارکردنی یاسای خانەنشینی لە فەرەنسا

سەرەڕای ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکان دژی پلانە ئابوورییەکانی حکومەتی فەرەنسا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، لەوانەش هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینی، سەرۆکی ئەم وڵاتە فەرمانی ھەراسازکەری هەموارکردنی یاسای خانەنشینیی لە فەرەنسای واژۆ کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ھەواڵدەریی فارس، سەرۆکی فەرەنسا، "ئیمانوێل ماکرۆن"، ئەمڕۆ شەممە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی دەستووری فەرەنسا پلانی هەموارکردنەوەی یاسای خانەنشینیی وڵاتەکەی پەسەندکرد ، بەبێ گوێدانە ناڕەزایەتی و داواکارییە جەماوەرییەکان و خواستی سەندیکاکانی کرێکاران، دەستبەجێ واژۆی لەسەر کرد و کردی بە یاسا.

واژۆکردنی هەموارکردنەوەی یاسای پڕھەراوھوریای خانەنشینی لە فەرەنسا لە دۆخێکدایە کە بە بێ دەنگی یەکلاکەرەوەی پەرلەمان هەینیی ڕابردوو لەلایەن ئەنجومەنی دەستووری ئەم وڵاتەوە پەسەندکرا.

بەپێی ئەم یاسایە تەمەنی خانەنشینی لە فەرەنسا لە ٦٢ ساڵەوە بۆ ٦٤ ساڵ زیادی کردووە. حکومەتی فەرەنسا بەنیازە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ ئەم یاسایە جێبەجێ بکات.

سەرپەیڤ