نیسان 16, 2023 17:40 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات دەستبەجێ کۆتایی بە ململانێکانی سودان بهێنرێت

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە ململانێکانی ئەم وڵاتە ئەفریقیە بھێندرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ڤۆڵکەر پێرێتس»، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان، وێڕای ئیدانەکردنی ململانێکانی زۆرێک لە ناوچەکانی خارتوم و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری پایتەختی ئەم وڵاتە ئەفریقییە، ڕایگەیاند کە لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەرماندەی سوپای سودان و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا، داوای لێکردوون دەستبەجێ شەڕ بوەستێنن.

«جۆزێف بۆرێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش، ڕۆژی شەممە ھاوکات لەگەڵ توندبوونەوەی قەیرانی سیاسی لە سودان ،داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە ململانێکانی سودان بھێنرێت.

کەناڵی "ریانۆڤستی" بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان وای بڵاوکردووەتەوە کە، ئەنجوومەنی ئاسایش ڕۆژی دووشەممە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی تێکھەڵچوونەکتنی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانیی خێرا لە سودان.

ئەم دیپلۆماتکارەی نەتەوە یەکگرتووەکان کەناڵی "ریانۆڤستی"ی ڕاگەیاندووە،پرسی پێکدادانەکان لە سودان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا کە لەسەر داوای ئینگلتەرا بەڕێوەچوو،لە چوارچێوەی بەشی "لاوەکی" دا لە ئەنجومەنی ئاسایش باسی لێوە دەکرێت.

سەرپەیڤ