ھوشداری دانی گۆتێریش لە بارەی خراپتربوونی دۆخی مرۆڤی لە سودان
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: دۆخی مرۆڤی لە سودان کارەساتبارە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلجەزیرە،«ئانتۆنیۆ گۆتێرێش» ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان،ڕایگەیاند:دۆخی سودان بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵکی سڤیل و هەر پەرەسەندنێکی زیاتری گرژیەکان کارەساتبار دەبێت بۆ ئەم وڵاتە و ناوچەکە.
گۆتێرێش وتیشی: لەهەموو ئەو کەسانە کە کاریگەرییان هەیە داوا دەکەم هەنگاو بنێن بۆ دامەزراندنی ئاشتی و پاڵپشتی لە هەوڵەکان بکەن بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی لە سودان.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەدان بە بارودۆخی کارەساتباری مرۆڤیی سودان جەختی لەوە کردەوە کە: ئێمە پاڵپشتی گەلی سودان و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی دیموکراسی و بنیاتنانی ئایندەیەکی سەلامەت و ئارام دەکەین.
شەڕو پێکدادانەکانی سودان بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی ئاپریل لە نێوان هێزەکانی سوپاو هێزەکانی بەناو کاردانەوەی خێرا لە سەر دەسەڵات دەستی پێ کردونێوەندگیرییە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتایی پێ هێنان و دانوستاندنی لایەنە ناکۆکەکان ھەتا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە.