نیسان 25, 2023 09:36 Asia/Tehran
  • ڕوودانی تەقینەوە لە کابۆل

سەرچاوە جەماوەرییەکانی ئەفغانستان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکیان لە گەڕەکی «بادغەیس»ی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ھەواڵدەریی جمھور، بە قسەی ئەم سەرچاوانە نزیکەی کاتژمێر ٨ی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ئەم تەقینەوەیە لە گەڕەکی «بادغەیس»ی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان ڕووی داوە.

ھەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم ھەواڵە ھیچ زانیارییەک لە بارەی شێوازو قوربانی لێ کەوتنەوەی شیمانەیی ئەم تەقینەوەیە بڵاو نەبووەتەوە.

حکومەتی تالیبانیش ھەتا ئەم چرکەساتە لەم بارەیەوە ھیچ کاردانەوەیەکی لە خۆی پیشان نەداوە.

سەرپەیڤ