نیسان 25, 2023 15:27 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری سیاسەتی نێوخۆیی بایدن دەستی لەکارکێشایەوە

سوزان ڕایس سەرۆکی ڕاوێژکاری سیاسەتی نێوخۆیی جۆ بایدن، لە سەروبەندی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ دەستی لەکارکێشایەوە و بڕیارە مانگی داهاتوو پۆستەکەی بەجێ بهێڵێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا ستایشی هەوڵەکانی «سوزان ڕایس»ی کردووە وەک ڕاوێژکاری سیاسەتی نێوخۆیی، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی بکات و وتووشیەتی:ڕوونە کەدوای زیاترلە دووساڵ لە سەرکردایەتیکردنی بەبڕشتانەی لە ئەنجومەنی سیاسەتی نێوخۆدا، کەس لە سوزان ڕایس بەتواناتر و بەورەتر نییە لەمەڕ ئەنجامدانی کاری گرنگ بۆ گەلی ئەمریکا.

پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن کە سوزان ڕایس بەرپرسی چالاکییەکانی بانگەوازی هەڵبژاردنی بایدن دەبێت.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، سوزان ڕایس، وەک بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سیاسەتی نێوخۆیی کۆشکی سپی، کاریگەرییەکی بەرفراوانی هەبووە لەسەر ڕێبازی ئیدارەی بایدن بۆ پرسەکانی وەک چاودێریی تەندروستی، کۆچبەری و ھەڵاواردن و نایەکسانیی ڕەگەزی.

«ڕایس» لەکاتێکدا دوایین ڕۆژی کارکردنی ٢٦ی مانگی داهاتوو (مای) دەبێت، کە یەکێک لە کارگێڕە سەرەکییەکانی ئیدارەی بایدن بووە لە پرسی کۆچبەران لەسەر سنووری ئەمریکا و مەکسیک و گەڕاندنەوەی بەشێکی زۆریان بۆ وڵاتەکەیان.

سەرپەیڤ