نیسان 25, 2023 18:50 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ڕووسیا لەمەڕ گواستنەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەرەوەی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشنیاری گواستنەوەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکەوە بۆ وڵاتێکی دیکەی بە بیرۆکەیەکی باش و شایەنی بیرکردنەوە زانی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کە لە نیویۆرکە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی نافەرمیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: زۆر باش دەبێت ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان بارەگاکەی لە نیویۆرکەوە بگوازێتەوە بۆ هەر شوێنێکی تر.

لەم پێوەندییەدا دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملین، بیرۆکەی گۆڕینی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی لە نیویۆرکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بە شایانی هەڵسەنگاندن ناوبرد.

وتەبێژی کرێملین بە ئاماژەدان بە کێشەی پێدانی ڤیزە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ شاندی دیپلۆماسی و تیمە میدیاییەکانی وڵاتانی جیاجیا وتی: تەنیا ڕوسیا نییە کە کێشەی پێدانی ڤیزە لەلایەن ئەمریکای ھەیە وەک میوانداری نەتەوە یەکگرتووەکان.

سەبارەت بە دۆخی پێنەدانی ڤیزە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیا بە مەبەستی کارکردن لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش، پێسکۆڤ وتی: ئەمە بابەتێکە بۆ گفتوگۆی جددی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە گلەیی جددیشیان لەسەر ئەم بابەتە هەیە.

پێشتر لاڤرۆڤ ڤیزەنەدانی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕووسیای بە ھەنگاوێکی گەمژانە ناوبردبوو.

سەرپەیڤ