نیسان 25, 2023 19:10 Asia/Tehran
  • لە سودان ئاگربەستێکی دیکە ڕاگەیەندرا

لە وڵاتی شەڕ تێکەوتووی سوودان سوپا و هێزەکانی کاردانەوەی خێرا، ئاگربەستێکی نوێی ٧٢ کاژێرەیان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن هێزەکانی کاردانەوەی خێراوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بە نێوەندگیریی ئەمریکاو بۆ کردنەوەی رێڕەوی هاوکاریی مرۆیی و ئاسانکاریی هاتوچۆی هاووڵاتییان و دانیشتوانی ناوچەکە و گەییشتن بە نەخۆشخانە و ناوچە ئەمنییەکان بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییەکان و گواستنەوەی نوێنەرانی دیپلۆماسی، بڕیاردراوە لە نیوە شەوی ئەمشەوەوە ئاگربەستی مرۆڤیی ٧٢ کاژێرە رابگەیەندرێت.

هێزەکانی کاردانەوەی خێرا لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە کە ئامادەی هاریکارین بۆئەوەی بیانییەکان و نوێنەرانی دیپلۆماسیی بەشێوەیەکی سەلامەت وڵاتەکە جێبهێڵن، لەو ماوەیەی ئاگربەستەکە هەیە پابەندی ئەوە دەبن.

ئەم ھێزانە جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە، هۆشداریی ئەوەش دەدەین کە لایەنی بەرامبەر بەهۆی پابەند نەبوونی بە ئاگربەست بەردەوامە لەسەر پێشێلکاری.

سەرپەیڤ