کەشتییەکی گەشتیاربەر لە ئەندۆنێزیا نوقم بوو
نیسان 28, 2023 14:36 Asia/Tehran
ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئەندۆنێزیا گیانلەدەستدانی لانیکەم ١١ کەسی بەهۆی نوقمبوونی کەشتییە گەشتیاربەرەکەی ئەم وڵاتە لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی دوورگەی سوماترا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرپرسانی فەرمیی ئەندۆنێزیا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند: وادیارە ئەو کەشتییە گەشتیاربەرە کە 74 سەرنشینی پێ بووە لە دوورگەی «تانجونگ پینانگ» لە نزیک سەنگاپوور، دوای 30 خولەک لە دەستپێکردنی گەشتەکەی لە نزیک کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی سوماترا ھێدی ھێدی نوقم بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی فریاگوزاریی ئەندۆنێزیا بە گێڕانەوە شایەتحاڵان، لەم ڕووداوەدا لانیکەم 11 کەس کوژراون و کەسێکیش بێسەروشوێن بووە.
ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە ھەوڵی دۆزینەوەی کەسە ونبووەکە.