May 09, 2023 18:11 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی «عمران خان» و بەردەوامبوونی نائارامیی سیاسی لە پاکستان

«عمران خان» سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان ڕۆژی سێشەممە لە ئیسلام ئاباد لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی گەندەڵی دەستبەسەر کرا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەناڵە هەواڵییەکانی پاکستان لە دادگای باڵای ئیسلام ئابادەوە ڕایانگەیاند کە فەرمانبەرانی نووسینگەی لێپرسینەوەی نیشتمانی (NAB) عمران خانیان دەستگیرکردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی دادگای باڵای ئیسلام ئاباد دەستگیرکردنی ئەو سەرکردەیەی ئۆپۆزسیۆنی بە کارێکی هەڵە زانی و فەرمانی بە فەرماندەی پۆلیسی پایتەخت کرد بە زووترین کات لە دادگا ئامادە بێت و ڕوونکردنەوەی پێویست بدات، بە پێچەوانەوە دادگا سەرۆک وەزیرانی پاکستان بانگ دەکات.

دەستگیرکرانی «عمران خان» هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی نائارامیی سیاسی لە پاکستان، لەکاتێکدا دوێنێ، وتەبێژی سوپای پاکستان، لە بەیاننامەیەکدا، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە تێوەگلانێکی دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان لە ململانێی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆن، لە بارەی تۆمەتەکانی سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان بە بڕشتانە وشداری دا.

سەرپەیڤ