May 11, 2023 03:57 Asia/Tehran
  • سەرھەڵدانی ناڕەزامەندی لە پاکستان

لە بەر ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک لەبەرامبەر دەستگیرکردنی «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان نزیکەی هەزار کەس دەستگیرکران.

پۆلیسی پاکستان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، لەدوای دەستگیرکردنی «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، لە شاری «پەنجاب» کە پڕ دانیشتوترین شاری ئەم وڵاتەیە، نزیکەی هەزار کەس دەستگیرکراون.

پۆلیسی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمەکانی پۆلیس 945 یاساشکێن و ئاژاوەگێڕیان لە سەرتاسەری ویلایەتەکەدا دەستگیرکردووە، بەهۆی ئەوەی هێرشیانکردوەتەسەر هێزە ئەمنیەکان و بوونەتە هۆی برینداربونی 130 ئەفسەر و بەرپرس.

ئاماژە بەوەش کراوە کە، توندوتیژیەکان لەدوای دەستگیرکردنی «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری پاکستان سەریان هەڵدا و بەشێک لە "یاساشکێن و ئاژاوەگێڕان" روبەڕوی هێزە ئەمنیەکان بوونەوە. 

دوای دەستگیرکردنی «عیمران خان» ناڕەزایەتیی توندوتیژ سەری هەڵدا و خۆپیشاندەران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەرماندەی سەربازیی لاهور و دەروازەکانی چوونە ژورەوەی بارەگای سوپایان لە رەوابەندی نزیک ئیسلام ئاباد داخست.

سەرپەیڤ